52
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی سه‌نعه‌تی نه‌وت بۆ ٣١مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی درێژه‌یان به مانگرتن دا.
ماوه‌ی یه‌ك مانگه كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی سه‌نعه‌تی نه‌وتی ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم نه‌چووه به‌ده‌م داخوازییه‌كانیانه‌وه. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، وه‌لانانی په‌یمانكار، دابینكردنی بیمه و ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی جیاوازی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان بوون.