ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگیراو له زیندای خارپێت له باكووری كوردستان دژ به هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی توركیا مانیان گرت.
ڕۆژی ڕابردوو نوێنه‌ری ده‌م پارتی سه‌ردانی به‌ندیخانه‌ی خارپێتی كرد و پاش ئه‌و دیداره له وتوووێژ له‌گه‌ڵ میدیاكان دا ڕایگه‌یاند: هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی زیندان به ئه‌نقه‌ست به‌ندكراوان ئه‌شكه‌نجه و ئازار ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها لێژنه‌ی ئیداری و چاودێریكردنی به‌ندیخانه ڕێگه له ئازادی به‌ندكراوان ده‌گرێت و زیندانیانی نه‌خۆش له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراون. سه‌رحه‌د ئێره‌ن نوێنه‌ری ده‌م پارتی داوای له وه‌زاره‌تی دادگوسته‌ری توركیا كردووه پێشێلكارانی مافی مرۆڤ سزا بدات و ڕێگه نه‌دات گیانی به‌ندكراوانی سیاسی له‌و وڵاته بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.