ڕۆژی هه‌ینی ٥ی گه‌لاوێژ، به‌ندكراوانی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج هاوشێوه‌ی به‌ندكراوانی زیندانی ئێڤین، پاش مانگرتن له نێو مه‌حه‌وه‌تی به‌ندیخانه، به وتنه‌وه‌ی دروشم پشتیوانی خۆیان له په‌خشان عه‌زیزی نیشان دا.
به وته‌ی به‌ندكراوانی مانگرتوو، ڕژیمی په‌ت و سێداره له ماوه‌ی چوار ڕۆژ دا ١٨ كه‌سی له سێداره داوه. ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ كه‌س ئێعدام كراون كه سێ كه‌سیان ژن بوون. هه‌موو ئه‌وانه نیشانه‌ی دژایه‌تی به‌رینی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ژنانی كۆمه‌ڵگایه. له‌گه‌ڵ ده‌نگی به‌رزی ناڕه‌زایه‌تی به‌ندكراوانی زیندانی ئێڤین زانیمان كه “په‌خشان عه‌زیزی” به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای به‌غی به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. هه‌روه‌ها هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی ده به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سیمان پێ گه‌یشت و به له‌سێداره‌دانی كامران شێخه به ته‌واوی تێك چووین. ته‌نیا ڕێگه‌ی كۆتایی هاوردن به سزای ئێعدام، خه‌بات دژی كۆماری ئیسلامی و پشتیوانی له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نییه، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی زیندانی ئێڤین بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی تێده‌كۆشین.