28
شه‌وی چوارشه‌ممه ٩ی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی سیاسی و بیرمه‌ندی زیندانی ئێڤین بۆ پشتیوانی له “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” مانیان گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، باوكی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” به تازه‌یی ماڵئاوایی له ژیان كرد و ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه بۆ به‌شدرای له مه‌راسمی پڕسه و سه‌ره‌خۆشی باوكی داوای مه‌ره‌خه‌سی كردبوو، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كه‌ی دژایه‌تیان كرد. له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وته‌ی ڕژیم، نزیكه‌ی ٦٠ به‌ندكراوی زیندانی ئێڤین له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای سه‌رخۆشی كردن له نه‌رگس، بۆ پشتیوانی له‌و به‌ندكراوه سیاسیه مانگرتنیان ڕاگه‌یاند.