41
به‌یانی سێشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ، به‌ندكراوانی سیاسی له چه‌ندین زیندانی ئێران به پێی ڕه‌واڵی سێشه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌فته دژ به سزای ئێعدام مانیان گرت.
كارزاری نا بۆ ئێعدام كه له زستانی ساڵی ڕابردوووه ده‌ستی پێكردووه، ڕۆژی له دوای ڕۆژ په‌ره‌ی سه‌ندووه و سه‌دان به‌ندكراوی سیاسی له ١٨ به‌ندیخانه‌ی ئێران په‌یوه‌ست به‌و كارزاره بوون. له ده‌ره‌ه‌وه‌ی وڵاتیش، ئێرانیانی ئازادیخواز سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك بۆ پشتیوانی له به‌ندكراوانی سیاسی چالاكی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن و داوای ڕاگرتنی سزای سێداره ده‌كه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ساڵی ١٤٠٣وه تا به ئه‌مڕۆ، ٣١٠ كه‌س له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا له‌سێداره دراون كه ١٦ كه‌سیان ژن بوون.