ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، به‌ندكراوانی سیاسی له ٢٢ به‌ندیخانه‌ی ئێران بۆ ٣٩هه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به سزای ئێعدام مانیان له خواردن گرت و به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی شه‌یبانی ئه‌هوازیش په‌یوه‌ست به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام بوون.
كارزاری نا بۆ ئێعدام پاش له‌سێداره‌دانی چه‌ند به‌ندكراو له مانگی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن چه‌ند به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ده‌ستی پێكرد. ڕۆژی ٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج به فه‌رمی كارزاری نا بۆ ئێعدام‌یان ڕاگه‌یاند و حه‌فته به حه‌فته ئه‌و كارزاره په‌ره‌ی سه‌ندووه و له ئێستا دا به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگیراو له ٢٣ی زیندانی ئێران په‌یوه‌ست به‌و مانگرتن گشتییه بوون.