ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ندكراوانی ژن له زیندانی ئێڤین بۆ پشتیوانی له وریشه مورادی، به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی سنه كه به تازه‌یی حوكمی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووه، به كۆمه‌ڵ مانیان له خواردن گرت.
لاپەڕەی ئێكسی گۆڵرۆخ ئیرایی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نووسراوه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند؛ سه‌پاندنی سزای سێداره به‌سه‌ر وریشه مورادی، تۆڵه‌ی توندی حكوومه‌ت له خه‌ڵكی ئێرانه. بەدوای دەركردنی حوکمی ئێعدام بۆ پەخشان عەزیزی، هاوبەندییەكی دیكەمان به ناوی وریشە مورادی بەهەمان شێوە بەبێ دەرفەتی دادپەروەرانە بۆ بەرگریکردن لە خۆی، به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. قازی سه‌ڵه‌واتی به بێ به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر وریشه‌ی به به‌غی تۆمه‌تبار و سزای سێداره‌ی به‌سه‌ری دا سه‌پاندووه. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه بڕیارمان داوه كه ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ پشتیوانی له په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی مان له خواردن بگرین.