
به پێ ڕاپۆرته‌كان، “بێهزاد ڕه‌سوولی” به‌ندكراوی سیاسی كورد و ڕاگیراو له زیندانی ناوه‌ندی شاری سه‌قز، دژ به گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان و بایه‌خ نه‌دان به ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی، مانی له خواردن گرت.
ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، له شاری ئیسفه‌هان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌دا لێپرسینه‌وه‌ی لێكراوه و ئه‌شكه‌نجه دراوه. ئه‌و هاووڵاتییه پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاری سه‌قز له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه و بۆ ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه دژ به گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان و ناڕوونی ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی، مانی له خوارد گرتووه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه له خراپیدایه و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به‌رپرسانی زیندان و ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان ئیزنی پێدانی موره‌خه‌سی ده‌رمانی یان پێدانی ته‌نانه‌ت ده‌رمانه سه‌ره‌تاییه‌كان به ئه‌و به‌ندكراوه ناده‌ن.