“كازم عه‌لی نژاد” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به بێبه‌ریكردنی له ده‌رمان، ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن و گیانی له مه‌ترسی دایه.
“كازم عه‌لی نژاد” ڕۆژی ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش یه‌ك مانگ بۆ به‌ندی چواری زیندانی ئێڤین گوازرایه‌وه. ئه‌و به‌ندكراوه كۆتاییه‌كانی مانگی به‌فرانباری ساڵی ڕابردوو له په‌روه‌نده‌یه‌كی هاوبه‌ش دا له‌گه‌ڵ ده به‌ندكراوی سیاسی دیكه، له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به تۆمه‌تی “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كان” به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیزی، به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی وڵات” به پێنج ساڵ و به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. كازم نه‌خۆشی شه‌كره و جگه‌ری هه‌یه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین ناوبراویان به ئه‌نقه‌ست له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه و ئێستا دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره.