مانگرتنی به‌ندكراوێكی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری یه‌زد له‌ خواردن

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی به‌فرانبار،حه‌مید قه‌ره‌حه‌سه‌نلووبه‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری یه‌زد، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه‌ دژ به‌ ناڕوونی ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی مان له‌ خواردن ده‌گرێت.

نابراو له‌ به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌یدا جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ دوو ساڵ و نیو له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا له‌ ژووری كه‌ره‌نتینه‌ی ئه‌و زیندانه‌ ڕاگیراوه‌ و داخوازی گواستنه‌وه‌ی بۆ به‌ندی زیندانیان سیاسی، له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌وه‌ ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌ كوشتنیروحوڵڵا عه‌جه‌میانبه‌كرێگیراوی كوژراو له‌ ئه‌ندامی تێكهه‌ڵچوونی نێوان خه‌ڵكی ناڕازی و هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له‌ مه‌راسمی ڕیز گرتن له‌ یادیحه‌دیس نه‌جه‌فی، حوكمی ١٥ ساڕڵ زیندان و دوورخستنه‌وه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net