ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕه‌زبه‌ر ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به‌ندكراوێكی سیاسی_عه‌قیده‌تی خه‌ڵكی شاری زاهدان، پاش په‌سه‌ند كرانی حوكمی سێداره‌كه‌ی له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمەوە، مانی له خوارد گرت.
ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “حسێن شاهوزهی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، ڕێكه‌وتی ١٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری مه‌شهه‌ده‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرا. ئه‌و به‌ندكراوه زیاتر له ٦ مانگ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر درا و پاشان ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د كرا. ناوبراو حوكمی سێداره‌ی پاش وه‌رگرتنی دنپێدانانی زۆره‌ملێ و به تۆمه‌تی “پیلان ڕێشتن به مه‌به‌ستی هێرش بۆ سه‌ر ئۆستانداری مه‌شهه‌د و تیرۆری ئاخۆند علم الهدی” له لایه‌ن دادگای ئینقلابی ڕژیمه‌وه به سه‌ردا سه‌پێندراوه.