33
تانكه‌ره‌كانی هه‌ڵگری سووته‌مه‌نی له شارستانی ڕه‌فسه‌نجان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، تانكه‌ره‌كانی هه‌ڵگری سووته‌مه‌نی له ڕه‌فسه‌نجان له ئاست كه‌می كرێ بار، گرانی پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل و پێشێلكردنی مافه‌كانیان له‌لایه‌ن په‌یمانكار و ده‌ڵاڵه‌كانه‌وه ناڕازین و داوا ده‌كه‌ن كێشه و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت.