26
ڕۆژی شه‌ممه ١ی مانگی گوڵان، خاوه‌ن وانت باره‌كانی ئێران له چه‌ند شاری وڵات دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خاوه‌ن وانت باره‌كانی ئێران له ئاست كه‌می حه‌قده‌ستی بار و گرانی پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل ناڕازین و ده‌ڵێن: دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ خراپتر ده‌بێت و ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان پێ نادات. جێگای ئاماژه‌یه كه هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له شاری ته‌ورێز شۆفێرانی مانگرتووی ئه‌و شاره‌یان گه‌مارۆ داوه و نه‌یانهێشتووه كۆبوونه‌وه به‌ڕێوه ببه‌ن.