2
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، خه‌ڵكی شاری سه‌قز به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، و هه‌روه‌ها به بۆنه‌ی هاتنی ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی“، دووكانه‌كانیان داخست و مانیان گرت.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتوون، دوكانداران و كه‌سه‌به‌ی شاری سه‌قز، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكردنی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” له كوردستان و ئێران، دوكانه‌كانیان داخست و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی نوێ كرده‌وه.