مانگرتنی خه‌ڵكی ڕه‌مشك له‌ به‌رده‌م مه‌عه‌ده‌نی مسی ناوچه‌كه‌

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ماوه‌ی ٥٠ ڕۆژه‌ دانیشتووانی ناوچه‌ی ڕه‌مشك له‌ به‌لووچستان دژبه‌ داگیركردنی زه‌مینه‌كانیان له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌ له‌به‌رده‌م مه‌عده‌نی مسی ناوچه‌كه‌ مانیان گرتووه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، خه‌ڵكی ناوچه‌ی ڕه‌مشك له‌ ئاست داگیركردنی زه‌ویه‌ كشتووكاڵییه‌كانیان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ ناڕازین و ده‌ڵێن: كار و چالاكییه‌كانی مه‌عده‌ن ژینگه‌ و ئاوی خواردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ی پیس كردووه‌ و كه‌س وڵامده‌ره‌وه‌ی داواكارییه‌كا‌نیان نییه‌. ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌گه‌ر كۆتایی به‌ مانگرتنه‌كه‌یان نه‌هێنن، ئه‌وه‌ په‌وره‌نده‌سازیان بۆ ده‌كه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ پێشتر و له‌ ڕێكه‌وتی ٦ی جۆزه‌ردان، چه‌ند كه‌س له‌ مانگرتووان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net