77
به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازه‌ی ڕۆژی شه‌ممه ١ی گوڵان بڵاو كراوه‌ته‌وه، بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢ی گوڵان، خوێندكارانی زانكۆی ئه‌میركه‌بیری تاران دژبه گوشاره‌كانی حه‌راسه‌ت بۆ سه‌ر خوێندكاران هۆڵه‌كانی خوێندن دابخه‌ن.
له ڕاگه‌یاندنی خوێندكارانی ناڕازی دا هاتووه: “ئێمه خوێندكارانی كۆڵێجی پۆلی تكنیك له زانكۆی ئه‌میركه‌بیری تاران، له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی خوێندكارانی كچ و كوڕ به بیانووی له‌به‌ر نه‌كردنی جل و به‌رگی دیاریكراوی حكوومه‌ت و بێڕێزی حه‌راسه‌ت به خوێندكاران، بۆ ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه ٢ و ٣ی گوڵان، هۆڵه‌كانی خوێندن داده‌خه‌ین. هیوادارین هه‌موو خوێندكارانی ئێران بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بن و پشتیوانیمان لێ بكه‌ن.