
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، خوێندكارانی زانكۆی زانسته پزشكییه‌كانی شیراز له ڕۆژی شه‌شه‌مدا به‌رده‌وامن له مانگرتن.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خوێندكارانی به‌شداربووی مانگرتنه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووان و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه حكومه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار له ئێران به مه‌به‌ستی مانه‌وه‌ی له سه‌ر ده‌سه‌ڵات، كوشتارێكی بێ وێنه‌ی له شاره جیاوازه‌كان ئه‌نجام داوه و پێویسته تاوانباران سزا بدرێن. له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان، به‌رده‌وامن له ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه.