مانگرتنی خوێندكاران له‌ سێ زانكۆی هه‌رێمی كوردستان

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

به‌دوای قه‌یرانی دارایی و دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستان، خوێندكاران له‌ زانكۆكانی (حه‌ڵه‌بجه، چه‌رموو و ڕاپه‌ڕین) ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن و هۆڵه‌كانی خوێندنیان داخست.

شۆرای سنفی خوێندكارانی زانكۆی حه‌ڵه‌بجه له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه‌ به‌ هۆی دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی، زۆربه‌ی خوێندكاران بڕیاریان دا كه‌ له‌ ڕۆژی ١ی مانگی ئاوریله‌وه‌ هۆڵه‌كانی خوێندن دابخه‌ن و ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وه‌ تا كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زان درێژه‌ به‌ مانگرتن ئه‌ده‌ن. به‌وته‌ی خوێندكاران، له‌ ساڵی ٢٠٢٤ دا هێشتا ده‌رماڵه‌یان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و له‌ دۆخێكی خراپدا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. خوێندكارێك له‌و باره‌وه‌ وتی: له‌ زانكۆی پارێزگاكانی هه‌وڵێر و دهۆك دوو جار ده‌رماڵه‌یان به‌ خوێندكاران داوه‌ به‌ڵام له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی هێشتا هیچ پاره‌یه‌كی كۆمه‌ك مه‌عیشه‌تی به‌ خوێندكاران نه‌دراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net