مانگرتنی دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی نه‌ورووز له‌ كه‌ركووك

 

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١١ی ڕێبه‌ندان، دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی نه‌ورووز بۆ ٣٠هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی عێراق مانیان گرت و ڕێگه‌یان نه‌دا ماڵه‌كانیان داگیر بكرێت.

ماوه‌یێكه‌ ئه‌رته‌شی عێراق چووه‌ته‌ نێو گه‌ڕه‌كی نه‌ورووز له‌ شاری كه‌ركووك و هه‌وڵ ئه‌دات دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ له‌ ماڵه‌كانیان بتارێنێت و عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان له‌جێیان دابێنت. كوردانی ناڕازی ماوه‌ی ٣٠ ڕۆژه‌ خێوه‌تیان هه‌ڵداوه‌ و له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌رته‌شی عێراق دا به‌رگری له‌ خۆیان ده‌كه‌ن. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٧ خانوو له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی عێراقه‌وه‌ گه‌مارۆ دراوه‌، به‌ڵام دانیشتووانه‌كه‌ی هێشتا ماڵه‌كانیان چۆڵ نه‌كردووه‌. دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی نه‌ورووز له‌ سه‌رده‌می ڕژیمی به‌عس ناچار به‌ چۆڵكردنی ماڵه‌كانیان كرابوون، به‌ڵام ئێستا كه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ نێو خانووه‌كانیان و ٣٠ ساڵه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی ڕه‌سه‌نی خۆیان نێشته‌جێن، ئه‌رته‌شی عێراق بۆ جارێكی دیكه‌ ده‌یه‌وێت ئاواره‌یان بكات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net