مانگرتنی ده‌ به‌ندكراوی سیاسی له‌ زیندانی قزلحه‌سار

 

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٩ی ڕێبه‌ندان، ده‌ به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ڕایانگه‌یاند كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ له‌سێداره‌دانیپژمان فاتحی،موحسن مه‌زڵووم،محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزیووه‌فا ئازه‌ربارمان له‌ خواردن ئه‌گرن.

له‌ به‌یانیه‌ی ئه‌و ده‌ به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ دا هاتووه‌: ” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئێعدامی چوار به‌ندكراوی سیاسی كورد و به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ زیندانیانی مانگرتووی زیندانی ئێڤین، هه‌ر سێشه‌ممه‌ مان له‌ خواردن ده‌گرن. واژۆكارانی ئه‌و به‌یانیه‌ بریتین له‌: “جه‌عفه‌ر ئیبراهییمی،زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغب،سپێهر ئیمام جومعه،لوقمان ئه‌مین پور،ئه‌حمه‌دڕه‌زا حائێری،مه‌یسه‌م دێهبانزاده‌،ڕه‌زا سه‌لمانزاده‌،حه‌مزه‌ سه‌واری،سه‌عید ماسووریوڕه‌زامحه‌ممه‌د حسێنی“. نووسه‌رانی ئه‌و به‌یانیه‌ به‌ ئاماژه‌پێدان به‌ هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر به‌ندی زیندانیانی سیاسی له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی ڕێبه‌ندان، ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌و كاته‌وه‌ بۆ زیندانی قزلحه‌سار دوورخراونه‌ته‌وه‌، بینه‌ری شه‌پۆلێك له‌ ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی و غه‌یره‌ سیاسی بوون و به‌ هه‌ر شێوه‌یێك توانیویانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ ڕوونكردنه‌وه‌یان داوه‌ و هه‌واڵه‌كانیان بۆ ڕای گشتی بڵاو كردۆته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net