8
ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، دوكاندارانی بازاڕێکی مه‌ریوان دژ به گرانی و هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی نایاسایی ئیجاره‌ی دوكانه‌كان مانیان گرت و دوكانه‌كانیان داخست.
به وته‌ی ناڕازیان خراپی دۆخی ئابووری، قیرانی نه‌بوونی داهات و هه‌روه‌ها گرانی، هێزی خه‌ڵكی بۆ دابین كردنی بژێوی بنه‌ماڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها كڕینی كه‌لوپه‌ل هێناوه‌ته خوراه‌وه، هاوكات به‌ره‌زبوونه‌وه‌ی ڕۆژانه و نایاسایی كرێ دوكانه‌كان گوشارێكی یه‌ك جار زۆری بۆ سه‌ر كاسبکاران و دوكانداران هێناوه. جێگای ئاماژه‌یه کە ئەو بازارە داپۆشراوە، یەکێ لە بازارە قەرەبالخەکانی شاری مەریوانە کە هەزاران کەس ساڵانێکی زۆرە لەرێگای ئەو بازارە بژێوی ژیانی خۆیان و بنەماڵەیان دابین دەکەن.