27
له ڕۆژانی ڕابردوودا، كاسبكارانی پاساژی پانتا ئا‌بیده‌ری سنه له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی گه‌شتی ئێرشاد ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و دووكانه‌كانیان داخست.
به‌وته‌ی ناڕازیان، گوشارەكانی گەشتی ئیڕشاد بۆ سەر هاووڵاتییان هێندە زۆر بووە كە له‌سه‌ر داهاتی كاسبكاران كاریگەری داناوه و ڕێژه‌ی كڕیاران كەمی كردووە. گەشتی ئیڕشاد لە شەقامەكانی سنە ئه‌وه‌نده زۆر بووە که ئەمنیه‌ت و ئاسایشی خەڵكی تێكداوە و خه‌ڵك به‌هۆی گوشاره‌كان سه‌ردانی زۆر ناوچه‌ی تیجاری ناكه‌ن و دووكانداران ڕووبه‌ڕووی زیانێكی زۆر بوونه‌ته‌وه.