3
ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ، دووكاندارانی بازاڕی تاناكۆرای سنه بۆ ڕێزلێنان له یادی سێ گیانبه‌ختكردووی ڕێبازی سه‌وزی ژینگه مانیان گرت.
ڕۆژی دووشه‌ممه مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی خه‌بات ئه‌مینی و چیاكۆ یووسفی نژاد به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی سنه له حه‌سه‌ن ئاوا و گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی به‌ڕێوه‌چوو. ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش دووكاندارانی بازاڕی تاناكۆرای سنه بۆ ڕێزگرتن له یادی سێ گیانبه‌ختكردووی ڕێبازی سه‌وزی ژینگه و دژ به ناكارامه‌یی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی مانیان گرت.