82
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی گوڵان، زێڕفرۆشانی شاری سنه هاوكات له‌گه‌ڵ هاوسنفه‌كانیان له شاره‌كانی مه‌شهه‌د، تاران، ئه‌راك، ته‌ورێز، یه‌زد، كرماشان و چه‌ند شاری دیكه دژبه زیادكردنی باج مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شه‌ش مانگه‌ی تۆماركردنی دارایی زێڕفرۆشان له سامانه‌ی تیجاره كاریگه‌ر نه‌بووه و ئه‌ندامانی ئه‌و سنفه له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران داوای كه‌م كردنه‌وه‌ی باج ده‌كه‌ن. هاوكات سنفی فرۆشیارانی كه‌لووپه‌لی ئاڕایشی و بێهداشتی له تاران و ئه‌راك په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بوون و ده‌ڵێن: تا داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن.