
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، خه‌ڵكی ناڕازی دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان، له چه‌ندین شاری كوردستان و ئێران دوكانه‌كانیان داخست و كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خه‌ڵك له شاره‌كانی كرماشان، قه‌زوین، ته‌ورێز، ورمێ، تاران و چه‌ندین شاری دیكه، به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و جه‌نایه‌تكاری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، دوكانه‌كانیان داخستووه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕژیمه بوون. به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، بازاڕی گه‌وره‌تی تاران و هه‌روه‌ها بازاڕی زێڕی تاران، به تەواوی له لایه‌ن كاسبكاران و دوكاندانی ئه‌و شاره‌وه داخراوه و هاووڵاتیان پاش داخستنی دوكانه‌كانیان، كۆبوونه‌ته‌وه و خوازیاری كۆتایی هێنان به سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازی بوون.