ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی گوڵان، به‌ندكراوانی سیاسی به پێی ڕه‌واڵی سێشه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌فته دژبه سزای ئێعدام له ئێران مانیان له خواردن گرت.
له سه‌ره‌تای مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه زیاتر له ٨٠ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ئێران دا ئێعدام كراون. حه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ندكراوێكی بیرمه‌ندی كورد به ناوی “ئه‌نوه‌ر خزری” پاش ١٥ ساڵ له سێداره درا و ئێستا هاودۆسییه‌كی دیكه‌ی به ناوی “خۆسره‌و به‌شاره‌ت” به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزای ئێعدام ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كراوه. ڕۆژی سێشه‌ممه به‌ندكراوان له زیندانه‌كانی تاران، ئێڤین، كه‌ره‌ج، قزلحه‌سار، نه‌غه‌ده، كرماشان، سه‌قز، خۆڕه‌م ئاوا” و چه‌ند زیندانی دیكه بۆ پانزده‌هه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژبه سزای ئێعدام له ئێران مانیان له خواردن گرت و داوایان له هه‌موو به‌ندكراوانی دیكه كرد په‌یوه‌ست به‌و مانگرتن بن. شایانی باسه كه ئێرانیانی ئازادیخوازی ئاڵمانیش بۆ پشتیوانی له به‌ندكراوانی مانگرتوو به شاری فه‌ڕانكفۆرت كۆبوونه‌وه.