62
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، ده‌یان به‌ندكراو له به‌ندیخانه‌كانی ئێران به پێی ڕه‌واڵی هه‌ر سێشه‌ممه دژبه سزای ئێعدام مانیان له خواردن گرت.
كارزاری نا بۆ ئێعدام كه له زستانی ساڵی ڕابردوووه ده‌ستیپێكردووه، ڕۆژی له‌دوای ڕۆژ په‌ره‌ی سه‌ندووه و ڕۆژی ١٢ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی زیندانی ته‌ورێزیش په‌یوه‌ست به مانگرتنی به‌ندكراوانی كرماشان، سه‌قز، نه‌غه‌ده، شیراز، قزلحه‌سار، ئێڤین، مه‌شهه‌د، خۆڕه‌م ئاوا و ئیسفه‌هان بوون. كارزاری نا بۆ ئێعدام ههڵمهتێكه كه له‌لایه‌ن به‌ندكراوانی سیاسییه‌وه بۆ كۆتایی هێنان به سزای ئێعدام له ئێران ڕێك خراوه و له‌لایه‌ن ڕێكخراوه سیاسی و مه‌دنییه‌كان، هه‌روه‌ها چالاكانی سیاسی نێوخۆ و ده‌ره‌وی وڵات پشتیوانی لێ كراوه.