مانگرتنی شكۆداری خه‌ڵكی خۆڕاگر له‌ شاره‌كانی كوردستان

 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠ی ڕێیه‌ندانی ١٤٠٢، خه‌ڵكی خۆڕاگری شاره‌كانی كوردستان چوون به‌ده‌م بانگه‌وازی حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان، هه‌روه‌ها ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و هه‌موو بازاڕه‌كانیان داخست.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، بازاڕی تاناكۆرای سنه‌، شارۆچكه‌ سه‌نعه‌تیه‌كانی ١ و ٢ و ٣ی سنه‌، به‌هاران و بازاڕی ناوه‌ندی ئه‌و شاره‌ به‌ ته‌واوی داخراون. له‌ دیوانده‌ره‌، كامیاران، كرماشان، دێولان، مهاباد، بۆكان، بانه، سه‌قز، مه‌ریوان و سه‌وڵاوا دووكانه‌كان سه‌دا سه‌د داخراون. هه‌روه‌ها خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی كوردستان له‌به‌رده‌م ماڵی گیانبه‌ختكردووانپژمان فاتحی،موحسن مه‌زڵووم،وه‌فا ئازه‌ربارومحه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزیدا كۆبوونه‌ته‌وه‌ و په‌یامی یه‌كگرتوویی و پشتیوانیان بۆ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان دووپات كردۆته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net