ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان به ده‌م بانگه‌وازی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان، حیزب و لایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه چوون و وێڕای هه‌ڕه‌شه و گوشاره‌كانی كۆماری ئیسلامی، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی، له شاره‌كانی سنه، پیرانشار، سه‌قز، مهاباد، بۆكان، نه‌غه‌ده،دیوانده‌ره،كرماشان، مه‌ریوان، كامیاران و ڕه‌وانسه‌ر مانیان گرت.
بەپێی هەواڵە سەرەتاییەکان، بە دوای بانگەوازی مانگرتن، زۆربەی شارەکانی کوردستانی سەربەرز بەم مانگرتنە پەیوەست بوون. بەم جۆرە خەڵکی شۆڕسگێڕی کوردستان جارێکی تر بە هاودەنگی و هاوپشتی لاپەڕەیەکی دیکەیان لە مێژووی خەبات و خۆڕاگری دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی تۆمار کرد. ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی خەرمانان خەڵکی شارەکانی کوردستان بۆ درێژەدان بە خەباتی خۆیان بۆ سەلماندنی مافە ڕەواکانی خۆیان بۆ ژن، بۆ ژیان، بۆ ئازادی، بۆ ڕێزگرتن لە یادی ژینا و هەموو گیانبەختکردووانی بزوتنەوەی ژینا هاتنە دەنگ و لە هەڵمەتێکی بوێرانەدا مانیان گرت. بە مانگرتنی ڕۆژی یەکشەممە، کوردستان جارێکی‌تر پێشەنگی خۆی لە بزووتنەوەی ژینا، سەربەرزی خۆی لە خۆڕاگری، هاوپشتی و هاودەنگی خۆی دژ بە سەرکوتکەری کۆماری ئیسلامی هێنایە سەر شانۆ. ئێمە لە هەواڵەکانی داهاتوودا وردەکاری ئەم مانگرتنە بە ئاگاداریتان دەگەیێنین.