3
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی گوڵانی ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له شۆفێرانی تاكسی له شاری ئه‌ندیمشك دژ به خراپی دۆخی ژیانیان كۆبوونه‌وه و مانیان گرت.
به‌شداربووان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دژ به نه‌بوونی داهات و خراپی دۆخی مه‌عیشه‌تییان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كرێ تاكسی، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی ته‌ئمین ئیجتماعی، كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبیل و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسان به دۆخی ژیانی شۆفێران بوون.