مانگرتنی شۆفێرانی تاكسی له‌ سنه‌

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٦ی خاكه‌لێوه‌، شۆفێرانی تاكسی مه‌سیری مه‌یدان فرده‌وسی تا حاجی ئاوای سنه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

به‌وته‌ی ناڕازیان، داهات و و تێچووی ژیانیان یه‌ك ناگرێته‌وه‌ و تووشی ده‌یان كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی بوون، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕێكخراوی تاكسیڕانی هیچ بایه‌خێك به‌ گرفته‌كانیان ناده‌ن. شۆفێرانی تاكسی سنه‌ خوازیای زیادكردنی كرێی تاكسی بوون و ڕایانگه‌یاند: به‌نزین و كه‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل چه‌ند هێنده‌ چووه‌ته‌ سه‌ره‌وه‌ به‌ڵام كرێ تاكسی وه‌كوو خۆی ماوه‌ و چی تر ناتوانن له‌و باروودۆخه ناله‌باره‌ كار بكه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net