8
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، شۆفێرانی تاكسی شار له سه‌رپولی زه‌ها و خاوه‌ن تاكسیه‌كانی ئاژانس له كرماشان دژ به دۆخی سه‌ختی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی مانیان گرت.
خاوه‌ن تاكسییه‌كانی شاری سه‌رپولی زه‌هاو له ئاست هه‌بوونی تاكسی شه‌خسی و نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی له ترمیناڵی ئه‌و شاره ناڕازین و داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، خاوه‌ن تاكسیه‌كانی ئاژانس له كرماشان دژ به نه‌دانی حه‌قده‌ست ده‌ستیان له كار كێشاوه و پاش كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م شاره‌داری، خوازیاری پێدانی سێ مانگ حه‌قده‌ست، زیادكردنی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی پشكی سووته‌مه‌نی به نرخی گونجاو و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی بیمه و پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتومبێل بوون.