50
به‌یانی پێنجشه‌ممه ١ی خه‌رمانان، شۆفێرانی ئۆتۆبووسه‌كانی شیركه‌ت واحدی كه‌ره‌ج له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێرانی ئۆتوبووسه‌كانی شیركه‌ت واحدی كه‌ره‌ج له ئاست نه‌دانی داخوازییه دواخراوه‌كانیان ناڕازین و ده‌ڵێن: به‌رپرسانی شیركه‌ت له‌و دۆخه خراپه ئابوورییه دا له جیاتی زیادكردنی حه‌قده‌ست، ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كردووه و له كاتی خۆی دا په‌رداختی ناكه‌ن.