6
شۆفێرانی شیركه‌ت واحدی ئیلام، ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تی به نۆژه‌ن نه‌كردنه‌وه‌ی ئۆتوبووسه‌كانی شیركه‌ت ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به وته‌ی شۆفێرانی ناڕازی، بڕیار بوو ده‌وڵه‌ت به بڕی ٣١ ملیارد تمه‌ن بۆ چاككردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی سیسته‌می هاتووچۆی شاری ئیلام ته‌رخان بكات، پاره‌كه به شاره‌وانی ئه‌و شاره دراوه به‌ڵام دیار نییه بودجه‌ی نێردراو دزراوه یان له شوێنی دیكه به‌كار هێندراوه. مانگرتووان ڕایانگه‌یاند: ئۆتوبووسه‌كان به‌كار نایێن و گیانی موسافیران ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه، هه‌روه‌ها به‌هۆی كون بوونیان زۆر جار له‌كار ئه‌كه‌ون و ناتوانن خزمه‌تگوزاری به خه‌ڵك بگه‌یین به‌ڵام شاره‌وانی هیچ بایه‌خێكی پێ نادات.