86
شۆفێرانی كامیۆنی شیراز ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی گوڵانی ١٤٠٣، له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌م كردنه‌وه‌ی پشكی سووته‌مه‌نی ده‌ستیان له كار كێشاوه و مانیان گرت.
به‌وته‌ی شۆفێرانی ناڕازی، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی به بیانووی ڕێگری كردن له قاچاخی سووته‌مه‌نی پشكی گازۆئیلی كامیۆندارانی كه‌م كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له تێچووی ژیان، گرانی پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل و كه‌می كرێ بار بكاته‌وه. پێشتر و له شاره‌كانی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان، مه‌شهه‌د، ئه‌راك، كرمان و به‌نده‌رعه‌باس شۆفێرانی كامیۆن به هه‌مان هۆكار مانیان گرتبوو.