مانگرتنی شۆفێران و لایه‌نگرانی ژینگه‌ له‌ ئاڵمان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ئیتحادییه‌ی وێردی كه‌ سه‌ر به‌ شۆفێران و كرێكارانی به‌شی گواستنه‌وه‌ی ئاڵمانه‌، له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٧ی ڕه‌شه‌مه‌وه‌ په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی لایه‌نگرانی ژینگه‌ بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بزووتنه‌وه‌ی ژینگه‌پارێزی ئاڵمان گه‌وره‌ترین مانگرتن و خۆپێشاندانی خۆی ساز كردووه‌ و  كرێكارانی به‌شی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی گشتی دژبه‌ سیاسه‌ته‌كانی دژه‌ ژینگه‌ی یه‌كێتی ئورووپا بوون. كرێكارانی به‌شی گواستنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی “هه‌ینی بۆ داهاتوو” كه‌ له‌لایه‌ن “گرێتا تۆنبێرگ”ه‌وه‌ ڕێك خراوه‌ ڕێككه‌وتوون و گه‌وره‌ترین خۆپێشاندانیان دژبه‌ سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی ئورووپا ئه‌نجام داوه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكاران بڕیاره‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته نیوه‌ شیقت كار بكه‌ن و به‌و شێوه‌یه‌ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست‌ نه‌بوونی سه‌رمایه‌گوزاری له‌ به‌شی پاراستنی ژینگه‌ نیشان بده‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net