13
ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له شۆفێر پاسه‌كانی سرویسی قوتابیان له شاری مه‌ریوان به دژ به كه‌مبوونی حه‌قده‌ست ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
شۆفێرانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی كه‌مبوونی حه‌قده‌ست، دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و توانای دابین كردنی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شۆفێرانی ناڕازی خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئسلامی به داخوازییه‌كانی شۆفێرانی ناڕازی بوون.