مانگرتنی كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌ردانی ئازه‌ر له‌ ته‌ورێز

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ٢١ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌ردانی ئازه‌ر له‌ شاری ته‌ورێز بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشا و مانیان گرت.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ دژ به‌ پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، كارانه‌ و ئیزافه‌كاری ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری  چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، زیادكردنی حه‌قده‌ست، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، دامه‌زرانی هێزی كاری نوێ، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ته‌یاركردنی به‌شه‌كانی ئۆرژانس به‌ ته‌كنۆلۆژیای سه‌رده‌م بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net