مانگرتنی كادری ده‌رمان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌زای ته‌ورێز

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌زای ته‌ورێز دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌ كار كێشا و كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كادری ده‌رمانی ژووره‌كانی نه‌شته‌رگه‌ریش په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی په‌ره‌ستاران بوون و به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی نه‌خۆشخانه خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی كادری ده‌رمان، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دامه‌زرانی هێزی كاری نوێ، ته‌یاركردنی به‌شه‌كانی ئۆرژانس و زیادكردنی مه‌زایای پیشه‌یی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net