3
ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی به‌فرانبار، كارمه‌ندانی شیركه‌تی موخابراتی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به وته‌ی ناڕازیان، پێنج مانگه چاوه‌ڕێی پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیانن، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه وه‌ر نه‌گرتووه. كارمه‌ندانی شیركه‌تی موخابرات خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌ی، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان بوون.