33
ماوه‌ی سێ ڕۆژه دووكاندارانی پاساژی گوڵستانی بانه له ئاست گرانكردنی كرێ دووكان مانیان گرتووه و خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێ و بایه‌خ دان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون.
به‌وته‌ی یه‌كێك له دووكانداران، ٨٠ یه‌كه‌ی سنفی له پاساژی گوڵستان بوونیان هه‌یه و ته‌نیا یه‌كێك له كاسبكاران بووه‌ته هۆی گرانكردنی كرێ دووكانه‌كان. ئه‌و كاسبكاره خۆی كێشه‌ی ماڵی نییه و بایه‌خ به گرفتی ده‌یان گه‌نج كه داهاتی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌و ڕێگه‌وه دابین ده‌كه‌ن نادات. دووكاندارانی پاساژی گوڵستان داویان له هاوپیشه‌كانیان كرد یه‌كڕێز و یه‌كگرتوو بن و پشتیوانیان لێ بكه‌ن.