مانگرتنی كامیۆنداران له‌ ئیسفه‌هان و گۆڵپایگان

 

كامیۆندارانی ئیسفه‌هان و گۆڵپایگان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی گه‌لاوێژ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی سووته‌مه‌نی ده‌ستیان له‌ كار كێشا و مانیان گرت.

به‌ بڕیاری ده‌وڵه‌ت پشكی سووته‌مه‌نی كامیۆنداران له‌ سێ هه‌زار لیتره‌وه‌ بۆ ٣٠٠ لیتر كه‌م كراوه‌ و ئه‌و فه‌رمانه‌ كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر كار و ژیانی شۆفێران و خاوه‌ن بارهه‌ڵگره‌كان داناوه‌. شۆفێرانی ناڕازی ده‌ڵێن: نرخی پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل و لاستیك زۆر گرانه و ٣٠٠ لیتر وڵامده‌ره‌وی تێچووی چالاكییه‌كانیان نییه‌. هه‌روه‌ها كرێ بار كه‌مه‌ و چه‌ند جار داوای زیادكردنی كرێ باریان كردووه‌، به‌ڵام ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و داخوازییه‌ دژایه‌تیان كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net