25
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی گوڵانی ١٤٠٣، كامیۆن‌داران له شاره‌كانی ده‌شتیاری و ئێرانشار له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌م كردنه‌وه‌ی پشكی سووته‌مه‌نی مانیان گرت.
له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، كامیۆن‌داران له شاره‌كانی عه‌سه‌لوویه، تاران، ئه‌راك، كرمان، زاهدان، چابه‌هار، ئه‌هواز، مه‌شهه‌د، ده‌شتیاری، ئێرانشار و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌م كردنه‌وه‌ی پشكی سووته‌مه‌نی، گرانی پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل و كه‌می كرێ بار ده‌ستیان له كار كێشا. پێشتریش شۆفێرانی وانت بار له چه‌ند شاری ئێران به هه‌مان هۆكار مانیان گرتبوو.