43
ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، كامیۆندارانی سیرجان له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كامیۆندارانی ئێران له ئاست كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی سووته‌مه‌نی و گرانی پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل ناڕازین و ده‌ڵێن: ده‌وڵه‌ت هیچ باخێك به ژیان و مه‌عیشه‌تیان نادات. پێشتریش له شاره‌كانی زاهیدان، سه‌راوان، ئێرانشار، زابۆل، ئه‌راك، كرمان، خۆڕه‌م ئاوا، تاران، كه‌ره‌ج، ته‌ورێز، مه‌شهه‌د و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران كامیۆن‌داران له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو.