مانگرتنی كامیۆنداران له‌ چه‌ند شاری ئێران

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٨ی گوڵانی ١٤٠٣، كامیۆنداران له‌ شاره‌كانی تاران، عه‌سه‌لوویه‌، كرمان و ئیلام دژبه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی سووته‌مه‌نی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كامیۆنداران له‌ ئاست كه‌م كردنه‌وه‌ی پشكی سووته‌مه‌نی، گرانی پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل و كه‌می كرێ بار ناڕازین و ده‌ڵێن: تێچوو و داهاتیان یه‌ك ناگرێته‌وه‌ و به‌رده‌وام زیان ئه‌كه‌ن. پپشتر و له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی سیستان و به‌لووچستان، كامیۆنداران به‌ هه‌مان هۆكار مانیان گرتبوو. له‌ ڕۆژانی ڕابردووش، خاوه‌ن وانت باره‌كان له‌ شاره‌كانی تاران، ته‌ورێز، مه‌شهه‌د، شیراز و گورگان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشابوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net