ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، شۆفێرانی بارهه‌ڵگر و جه‌ڕۆسه‌قیل له تاران په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌راسه‌ری كامیۆن‌داران بوون و كۆنفدراسیۆنی یه‌كێتیه كرێكارییه‌كانی نۆ‌رویژ له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ركوتی كامیۆندارانی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
ڕۆژی ڕابردوو یه‌كێتی كامیۆندارانی ئێران له ڕاگه‌یاندنێك دا هۆشداری به به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی دا كه دوا مۆڵه‌تی جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان ٢٠ی جۆزه‌ردان بووه و ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ نه‌كرێت، گه‌وره‌ترین مانگرتنی سه‌راسه‌ری به‌ڕێوه ده‌به‌ن. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، كۆنفدراسیۆنی یه‌كیتیه كرێكارییه‌كانی نۆ‌رویژ له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی سه‌ركوتی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له ئێران، پشتیوانی خۆی له داخوازییه‌كانی ئه‌و چینه زه‌حمه‌تكشه دووپات كرده‌وه و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی هه‌موو به‌ندكراوان بوو.