5
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، كرێكارانی شیركه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ئابادڕاهانی به‌نده‌رعه‌باس به هۆی پێنه‌دانی حهقجهستهكانیان مانیان گرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٤ مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و ئێستا له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین. كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری حراسه‌تی ئه‌و شیركه‌ته له سه‌ر كرێكارانی ناڕازی بوون.