31
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی خاكه‌لێوه، كرێكارانی شاغڵ له به‌شی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی خۆراسان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.
به‌پپێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی خۆراسان هێشتا حه‌قده‌ست و مه‌زایا مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوویان وه‌ر نه‌گرتووه و به‌هۆی نه‌دانی جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ، له دۆخێكی خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. شایانی باسه كه له ڕۆژانی كۆتایی ساڵی ١٤٠٢دا كرێكارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی له باشووری ئێران، ناوچه‌ی زاگرۆس، لۆڕستان و ئازه‌ربایجان له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی بوو.