8
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی ئه‌ركان سالس شاغڵ له پاڵاوگه‌ی فه‌جر جه‌م بۆ چه‌نده‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی جیاوازی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، پێدانی ئیزافه‌كاری و پاداش، وه‌لانانی په‌یمانكار، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار– ١٤ ڕۆژ پشوودان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی پیشه‌یی شۆفێرانی شاغڵ له‌و پاڵاوگه و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی پێرسۆنێلی نه‌وت بوون.