ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی مانگرتنی كرێكارانی به‌شی ئه‌منیه‌ت له فڕۆكه‌خانه‌كانی ئاڵمان دژبه كه‌می حه‌قه‌ده‌ست ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئیتحادییه‌ی وێردی داوای له كرێكارانی به‌شی ئه‌منیه‌تی فڕۆكه‌خانه‌كان كردبوو كه بۆ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر مان بگرن. به‌بۆنه‌ی مانگرتنی كرێكاران، هه‌زاران فڕین و گه‌شتی ئاسمانی له فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌و وڵاته ڕاگیرا و فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌ڕلین، فڕانكفۆرت، هامبوورگ، برێمه‌ن و شتۆتگارت داخران. ئه‌و مانگرتنه به‌دوای ئه‌وه ڕوویدا كه دانووستانی نوێنه‌رانی ئیتحادییه‌ی كرێكاری وێردی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت بێ سه‌رئه‌نجام بوو، كرێكاران داوایان كردووه به پێی هه‌ر ساعه‌ت ٢ یۆرۆ و ٨٠ سێنت حه‌قده‌سته‌كانیان زیاد بكرێت، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ قبووڵی نه‌كردووه.